AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٦ ١٠:٥٨

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی شەبەک

هەندێ لایەنی کوردی دەیانەوێت شەبەکانی دەشتی نەینەوا بسڕنەوە

هەندێ لایەنی کوردی دەیانەوێت شەبەکانی دەشتی نەینەوا بسڕنەوە

یەکێک له سەرکردەکانی هاوپەیمانی شەبەکەکان له عێراق هەندێک لایەنی به هەوڵدان بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوانی دەشتی نەینەوا و سڕینەوەی ناسنامەی شەبەکەکانی ئەم ناوچەیە تۆمەتبار کرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس فازڵ محەممەد شەبکی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی "بەغداد الیوم" ڕایگەیاندوو کە شەبەکەکان گەلێکی ڕەسەنی عێراقین کە لە دەوروبەری دەشتی نەینەوا دەژین و زمان و کولتوری تایبەت بە خۆیان هەیە هاوشێوەی عێراقییەکانی دیکە.

وتیشی: هەندێک لایەن بەتایبەت حزبە کوردستانییەکان، لەوانەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، بە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کورسیانەیە و ئەو پشکانەی کە بۆ شەبەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا تەرخانکراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە رێگە نادەین لایەنەکانی دیکەی عێراق نوێنەرایەتیمان بکەن لە ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگای نەینەوا، چونکە شەبەکەکان خۆیان نوێنەرایەتی ئەم پارێزگایە دەکەن.

پێویستە بگوترێ، جۆزێف سەلوا، سیاسەتمەداری پێشووی مەسیحی و نوێنەری پەرلەمانی عێراق، پێشتر داوای دروستکردنی پارێزگایەکی تایبەت بۆ ئاشوورییەکان، سریانی و کلدانییەکان لە دەشتی نەینەوا کردبووی.

News ID 48151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha